کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان: له هه‌ر 10 خوله‌كێكدا منداڵێكى بێ ره‌گه‌زنامه له دايك ده‌بێت
له مافى ته‌ندروستى بێ به‌شن
K24- ژوورى هه‌واڵ
رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رايده‌گه‌يه‌نێ كه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندی شه‌پۆلی كۆچی په‌نابه‌راندا، رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له سنووره‌كان له‌دایك ده‌بن تا دێت روو له زیادبوون ده‌كات و له هه‌ر 10 خوله‌كێكدا منداڵێكی بێ ره‌گه‌زنامه له‌دایكده‌بێت.
له راپۆرتێكدا كۆمیسیارێتی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كرد، قه‌یرانی په‌نابه‌ران كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی به دوای خۆیدا هێناوه و ئه‌و منداڵانه‌ی له كه‌مپه‌كان و له رێگه‌ی ئاواره‌ییدا له‌دایك ده‌بن، له هه‌موو مافێكی ته‌ندروستی بێ به‌ش ده‌بن و ئه‌مه‌ش گرفتی زۆرتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
راپۆرته‌كه له لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس، سه‌رۆكی كۆمیسیارێتی په‌نابه‌ران بڵاوكرایه‌وه و تێیدا هاتووه: "هه‌ر چه‌نده منداڵانی سووریا به هۆی باوانییانهوه ده‌بنه خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه، به‌ڵام شه‌ڕ و ململانێكان زیاتر له چوار ملیۆن منداڵی ده‌ربه‌ده‌ر كردووه و له 25%ى ئه‌و خێزانانه‌ی روویان كردووه‌ته ئه‌وروپا باوكیان له‌ده‌ستداوه و زۆرێكیش له‌و ژنانه‌ی له سووریاوه رێگه‌ی په‌نابه‌رییان هه‌لبژاردووه، دووگیانن".