کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عه‌بادى له چاكسازييه‌كان پاشگه‌ز نابێته‌وه
به‌و په‌ڕی تواناوه كار بۆ سهرختسنيان ده‌كا
K24- ژوورى هه‌واڵ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رايده‌گه‌يه‌نێ كه وێڕای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری چاكسازييه‌كان نابێت.
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌بادی رايده‌گه‌يه‌نێ كه حكوومه‌ت پاشه‌كشێ له بڕیاره‌كانی چاكسازی ناكات و ئه‌و بڕیارانه ده‌ربڕی خواستی خه‌ڵكی عێراق بوون و به‌و په‌ڕی تواناوه كار بۆ سهرخستنییان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (4.11.2015) نووسينگهى حه‌يده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه مادییه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌رگیز ناتوانن به‌ر به پرۆسه‌ی چاكسازی بگرن و ئیراده‌ی هاووڵاتیان به‌هێزتره له خواستی ئه‌وان.
به هۆی ده‌ركردنی بڕیارێكه‌وه، سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریدا جگه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له ده‌ستووردا پێی دراوون، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه نه‌درێته عه‌بادی.