کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
لاڤرۆڤ: پێويسته بزانێن كێ ئۆپۆزيسيۆنى شه‌رعى سووريايه
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێویسته روون بێته‌وه كامه لایه‌نی سووریایی ئۆپۆزیسیۆنی راسته‌قینه‌یه و كامه‌شیان له به‌ره‌ی تیرۆردایه.
سێرگی لاڤرۆڤ، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له‌گه‌ڵ ستیڤان دیمستۆرا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ئه‌نجامیدا، گوتی: "پێش ئه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانووستاندن سه‌باره‌ت به پرسی سووریا له ژنێف ئه‌نجام بده‌ین، پێویسته ناسنامه‌ی گرووپ و رێكخراوه‌كانی سووریا یه‌كلابكرێته‌وه و بزانرێت كامه لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆنی شه‌رعی ئه‌و وڵاته‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دووپاتكرده‌وه و ئاشكراشیكرد، هه‌ر حكوومه‌تێك له سووریا پێكبهێنرێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا به‌شدار بن.