کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كهیوان كهریمی 6 ساڵ زیندان دهكرێ
223 شهلاقیشی بۆ دهركراوه
(K24) رۆژههڵاتی كوردستان
كەیوان كەریمی، دەرھێنەری كوردی ڕۆژھەلات، لەلایەن دادگای ئهو وڵاتهوه سزای 6 ساڵ زیندانی و 223 شەلاقی بۆ دەركراوە، لە ئێستهشدا هەڵمەتێك لە نێوخۆی ئێران و دەرەوە ئەنجام دەدرێت، بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە.
سهبارهت به دۆسیهی كهریمی، پەرلەمانی ئەوروپا نامایەكی ئاڕاستەی سەرۆك كۆماری ئیران كردووه و داوای ئازادكردنی ئهو دهرهێنهره كورده دەكات.
لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی "نووسینی سەر شار"، بەبیانوی بێرێزیكردن بە پیرۆزییەكان و بانگەشە لە دژی یاساكانی ئێران، لقی 28ی دادگهی "ئینقلاب" لە كۆماری ئیسلامی ئێران، سزای 6 ساڵ زیندانی و 223 شەلاقی بۆ كەیوان كەریمی دەرهێنەر و فیلمسازی كورد دەركردوە.
كەیوان كەریمی، چەندان فیلمی بەرهەمهێناوە، لەوانە: فیلمی دۆكیۆمێنتی "سنووری شكاو" كە باس لەئازار و مەینەتەكانی كۆڵبەرانی كورد دەكات ئەو فیلمە تائێسته لە 65 فێستێڤاڵی نێودەوڵەتیدا پیشاندراوە و 11 خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرتوە، یەكێك لەو خەڵاتانەش، خەڵاتی فێستیڤاڵی تولفایە لەئیتاڵیا.
فیلمی "ژیانی ژن و مێرد" فیلمێكی دیكەی ئەم دەرهێنەرەیە كە خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی سورئالیدی كۆلۆمبیای بردۆتەوە.
فیلمی دێكۆمێنتاری "نووسینی سەر شار" نوێترین بەرهەمی كەیوان كەریمییە، ئەم فیلمە باس لەمێژووی دیوارنووسی و گرافیكە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەكات.