ئامەد.. پێكدادان لەنێوان گەریلا و سوپای توركیا رووی دا

كوژراو و بریندار له‌ سوپای توركیا هه‌یه‌

ئامەد.. پێكدادان لەنێوان گەریلا و سوپای توركیا رووی دا
ئامەد.. پێكدادان لەنێوان گەریلا و سوپای توركیا رووی دا

K24- ئامه‌د
لە شاری ئامەد، شەڕ و پێكدانان لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا رووی دا و چەندان سەربازی ئه‌و وڵاته‌ كوژران.

لە ناوچەی لجێ (87 كم، باكووری شاری ئامه‌د) شەڕێكی قورس لە نێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا رووی دا، لە ئەنجامدا سێ سەربازی توركیا كوژران و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌و پێكدادانه‌ ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە (4.11.2015) رووی داوه‌، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێسته‌ میدیاكانی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌، هیچ ورده‌كارییه‌كیان له‌سه‌ر بڵاو نه‌كردووته‌وه‌.

دوای ھەڵبژاردنی توركیا، دووبارە گرژی و پێكدادان لە نێوان لایەنگرانی پەكەكە و سوپای توركیا دروست بوو، تاوه‌كوو ئێسته‌ گرژی و ئاڵۆزییەكان بەردەوامن.