کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌ردۆغان وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تۆمه‌تبار ده‌كا
شه‌رمه‌زاری عێراق و سووریا ده‌بن
K24- ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆك كۆماری توركیا، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی گشتگیریان نه‌كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، رایده‌گه‌یه‌نێ كه له ئاینده‌دا ئه‌وروپا شه‌رمه‌زاری وڵاتانی وه‌ك عێراق و سووریا ده‌بێت، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره سووری و عێراقیانه‌ی كه ئه‌وروپا قبووڵی نه‌كردوون و بۆ وڵاته‌كانیان گێڕاونه‌ته‌وه. و ده‌شڵێ: "ئه‌وروپا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی گشتگیری نه‌كردووه".
دوای ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی سووریا و عێراق، هه‌ریه‌ك له توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا به به‌رده‌وامی یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ره‌خنه له سیاسه‌تی یه‌كتر ده‌گرن.
مانگی 10ی رابردوو ئەنجیلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیا، بۆ تاوتوێكردنی رەوشی پەنابەران و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی زیاتر لە سنوورەكان و بۆ رێگرتن لە شەپۆلی پەنابەران، سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا و بەرسانی دیكەی ئەو وڵاتە كۆبووەوە، لە دوایین لێدوانیش لەبارەی رەوشی پەنابەران رەخنە لە یەكێتی ئەوروپا دەگرێت.