سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك گرێ سپی ده‌هه‌ژێنێ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆجێیی ده‌كاته ئامانج
K24- رۆژئاوای كوردستان
لە شارۆچكەی گرێ سپی، ڕۆژئاوای كوردستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوجێیی ئه‌و شاره ده‌كاته ئامانج.
له شارۆچكه‌ی گرێ سپی (103كم، باكووری شاری ره‌قه)، ماتۆڕسكیلێك دەربازی بازگەی بەرێوەبەرایەتی خۆجێیی شارۆچكه‌ی گرێ سپی بووه‌ته‌وه و توانیویه‌تی بگات به ئامانجه‌كه‌ی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری (K24) كاتژمێری 7:00ی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشەممە (4.11.2015) ماتۆرسكیله‌كه خۆی كێشاوه به بازگه‌كه‌دا و لە ئەنجامدا 2 كارمەندی بازگەكە بریندار بوون گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "سەرێ كانی".
گرێ سپی، له ئێسته‌دا له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به كانتۆنی "كۆبانێ"یه.