کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ھەدەپە: گفتوگۆ لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی ناكه‌ین
لە رێبازەکانی چارەسەریدا هێڵی سوور دانەنرێ
K24- ژووری ھەواڵ
هه‌ده‌په ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی گفتوگۆ بكه‌ن و به ڕاشكاوی رایده‌گه‌یه‌نن كه پابه‌ندن به دروشمه‌كانیان.
ئایهان بیلگەن، گوته‌بێژی هه‌ده‌په رایدەگەیەنێ كه لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردان لە چوارچێوەی خەباتەکانمان بۆ دەستووری بنەڕەتی، دروشمێکمان بەرز کردەوە و هەڵوێستمان هەبوو کە "ناتکەین بە سەرۆک" و ئێسته‌یش لە سەر هەمان هەڵوێستین.
لە وەڵامی ئەو گوتانەی لە چەند رۆژی رابردوو لە زاری ئەو بڵاوبووەوە، گوایە گوتویەتی ئامادەین گفتوگۆ لەسەر سیستەمی سەرۆكایەتی توركیا بكەین، گوتەبێژی هەدەپە له توویته‌ری خۆی رەتی دەكاتەوە كه ئەو قسەیەی كردبێت و دەڵێ: "رۆژنامەی جمھوریەتی توركیا قسەكانی منی پێچەوانە كردووه‌تەوە".
بیلگەن ڕاشیگه‌یاند كە ئەوان لە کۆمیتەی ئامادەکاری دەستووری بنەڕەتی دا بۆ هەموو گفوگۆکان دەرگایان کراوە بووە، گوتیشی: "داکۆکیمان لە پرۆژەی دیموکراتیانەی خۆمان کرد، به‌ڵام ئه‌وان (جەهەپە،مەهەپە و ئاکەپە) نەیانویست گفتوگۆ لەسەر بەندەکانی یەکەمی دەستوور بکرێ، ئاکەپە داکۆکی لە سیستەمی سەرۆکایەتی کرد و مەهەپە و جەهەپەش لە دژی بوون، بەم جۆرەش پرۆسەکە کۆتایی پێهات".
ئیمام تاشچیئێر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌به له ئامه‌د، به (K24)ی ڕاگه‌یاند كه حیزبه‌كه‌ی پابه‌نده به بنه‌ماكانی كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
گوته‌بێژه‌كه‌ی هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه کە دەبێ لە رێبازەکانی چارەسەری دا هێلی سور دانەنرێ، جگە لە بەها گەردوونیەکان دەبێ هەموو شتێک بخرێتە بەر باس و گفتوگۆ، دووپاتیشی كردەوە ئەوان وەك ھەدەپە داکۆکی لە سیستەمی پەرلەمانتاری دیموکراتی دەکەن کە سیستەمێکی خۆبەرێوەبەری بەهێز بۆ تورکیا باشترە.
له هه‌ڵبژاردنی دوباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه 1.11.2015 به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان توانی 49.5%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ و به‌مه‌ش ده‌توانێ حكوومه‌ت به‌ته‌نیا ڕابه‌گه‌یه‌نێ. ئه‌و پارته ده‌یه‌وێ سیسته‌می وڵات بكات به سه‌رۆكایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، به‌پێی ده‌ستوور زیاد بكات.