کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئه‌مه‌ریكا: رووسیا 120 هه‌زار سووری ئاواره كردووه
له ترسی هێرشه ئاسمانییه‌كان بووه
K24- ژووری ھەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێ كه بەھۆی ئۆپەراسیۆنەكانی رووسیا لە سووریا، 120 ھەزار ھاووڵاتی سووری ئاوارە بوون.
ئان پاتر سۆن، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند كه لەسەره‌تای دەستێوەردانە سەربازییەكانی ڕووسیا تاوه‌كوو ئێسته، زیاتر لە 120 سووری بە ناچاری شوێنی نیشتەجێبوونیان جێھێشتوەو ئاورابوونە.
دوێنێ چوارشه‌ممه (4.11.2015)، پاتر سۆن له‌به‌رده‌م لێژنه‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی گوتیشی: "85% تا 90%ی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی ڕووسیا لە سووریا، ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەكاتە ئامانج".
لەكۆتای مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا، ڕووسیا لە سووریا دەستی بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی كردووە، تاوه‌كوو ئێسته بەردەوامە.