کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسیا: زۆرێك له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه بزرن
تەنیا تەرمی 140 كەس دۆزراوەتەوە
K24- ژووری ھەواڵ
رووسیا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه هێشتا زۆرێك له سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه نادیارن و تا ئێسته ته‌نیا ته‌رمی 140 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئەلێکس سمیرنۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی باری لەناکاوی حکومەتی رووسیا، رایگەیاند كە لە گەرانیان بە شوێنی رووداوی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکەدا، تەنیا تەرمی 140 کەسیان دۆزیوه‌ته‌وه.
دوێنێ چوارشه‌ممه (4.11.2015)، سمیرنۆڤ گوتیشی: "تیمەکانمان 28 كم چوارگۆشەی نیوەدورگەی سینایان کیۆماڵ گەڕاون و به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به‌ڵام تا ئێسته ته‌نیا ئه‌و ژماره‌یه له كۆی 224 قوربانیانی رووداوه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ رووسیا".
فرۆکەی ھێڵی ئاسمانی میترۆ جێتی رووسی، لە جۆری ئێر باس 331 رۆژی 1.11.2015 لە رێگەی گەڕانەوەی لە فڕۆکەخانەی "شەرم ئەلشێخ"ی میسرەوە بۆ فڕۆکەخانەی "سانت پیسبێرگ"ی رووسی، لە نیو دورگەی سینا کەوتە خوارەوە و بەھۆیەوە 224 کەس گیانیان لەدەست دا.