کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسیا سیستەمی موشەكی لە سووریا جێگیر دەكا
بۆ بەرگریكردنه له فڕۆكە جەنگییەكانیان
K24- ژووری ههواڵ
فەرماندەی ھێزی ئاسمانی رووسیا رایدهگهیهنێ كه وڵاتهكهی سیستەمی موشەكی لە سووریا جێگیر دەكەن بۆ ئەوەی ئامانجەكانیان بپێكین.
ڤیكتۆر بۆندارۆ، فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی رووسیا، رایگەیاند كە مۆسكۆ خوێندنهوهی وردی بۆ ھەموو ھەڕەشەكانی ناوچەكە كردووە بۆ لەناوبردنی "تیرۆرستان"، دهشڵێ: "تەنیا فڕۆكەی جەنگی و ھێلیكۆپتەر بەكارناھێنین، بەڵكوو سیستەمی موشەكی لە روسیا جێگیر دەكهین".
ئەمڕۆ پێنجشەممە (5.11.2015) لە مۆسكۆ، فەرماندەی ھێزی ئاسمانی رووسیا، گوتیشی: "ئامانجمان لە جێگیركردنی ئەو سیستەمە، بەرگریكردنە لە فڕۆكە جەنگییەكانی رووسیا لەسەر ئاسمانی سووریا، بۆ ئەوەی ئامانجی خۆمان بپێكن".
لە كۆتایی مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، حكوومهتی رووسیا بە شێوەیەكی بەربڵاو، ئۆپراسیۆنی سەربازیی ئاسمانی لە سووریا دەست پێ كردووە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ئۆپراسیۆنەكانی زیاتر دەكات.