کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رۆژ نووری شاوهیس: ناكرێ له حكوومهت بیت و خۆت به ئۆپۆزسیۆن بزانی
كاردۆ محەمەد: سوورین له درێژهپێدان به كارهكانمان
K24- ھەولێر
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی لەبارەی كێشەكانیان لەگەڵ گۆران دهڵێ: ئەگەر رێكەوتن بكەین دەبێ پابەندیش بیت پێیەوە.
رۆژ نووری شاوهیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتیی كوردستان رایگەیاند كە ھەر لایەنێك كە رێكەوتن دەكات، دەبێ پابەندیش بیت پێیەوە، ئهمهش وهك ئاماژهیهك بۆ بزوتنهوهی گۆڕان كه بهلای حیزبهكهی ئهوهوه له ڕێككهوتنهكان دهرچووه و دهشڵێ: "ئەگەر لە ناو حكوومەت بیت دەبێ خۆت بە حوكمڕان بزانی، چونكە ناكرێ بەشداری لە حكوومەت بكەیت و ئۆپۆزسیۆنیش بیت".
قسەكانی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی پارتی كه به (K24)ی راگهیاندووه، گلەیی پارتییه لە گۆڕان كه چەندان جار راستەوخۆ و نا راستەوخۆ، ئەو پەیامەیان بەو بزوتنهوهیه راگەیاندووە، دوای دوورخستنەوەشیان لە پەرلەمان و حكوومەت، بزوتنەوەی گۆڕان چاوەرێی ئەوەیە جارێكی دیكە دۆخەكە وەك خۆی لێ بێتەوە و بگەڕێنەوە ناو پەرلەمان و حكوومەت.
كاردۆ محەمەد، ئهندامی پێشكهوتووی گۆڕان راوێژكاری سەرۆكی پەرلەمان، له پهراوێزی پانێڵی ئینستیتیوتی رۆژههڵاتی ناوهڕاست (MERI)، به (K24)ی راگهیاند كە وەك گۆڕان، سوورن لەسەر بەردەوامبوونیان لە درێژەپێدانی كارەكانیان لە پەرلەمان و حكوومەتدا، ئەوەشی خستەروو كە دەیانەوێت بەرنامەكانی چوار ساڵی لە ناو حكومەت ھەیانە، جێبەجێ بكەن.
لە سەرەتای مانگی 10ی رابردوودا خۆپێشاندانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و سوتاندنی بارەگاكانی پارتی لەو ناوچەیە، گرژی خستە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆران، ئەمەش بووە ھۆكاری ئەوەی كە سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی گۆران لە حكومەت دوررخرانەوە، دواتر بە بریاری سەرۆكی حكومەت پۆستەكانیان بە وەكالەت پركرایەوە.