کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
داعش ئه‌فغانی و چیچانی له مووسڵ نیشته‌جێ ده‌كا
له شوێنی ماڵه كوردییه‌كان دایانده‌نێ
K24- ژووری ھەواڵ
به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه چەكدارانی داعش ماڵی ئەفغانی و چیچانی ھێناوەتە ناو مووسڵ و لە خانووی كوردەكانی نیشتەجێ كردوون.
سەعید مەموزینی، بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی رایگه‌یاند كه چەكدارانی داعش 241 ماڵی ئەفغانی و چیچانی ھێناوەتە ناو شاری مووسڵ و لە خانووی ئەو كوردانە نیشتەجێ كراون كە لەگەڵ ھاتنی داعش بۆ شارەكە روویان لە ھەرێمی كوردستان كردوە و لە شار و شارۆچكەكان نیشتەجێ كراون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) مه‌موزینی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ (K24) ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه شەوی رابردوو لە زیندانی كۆنی مووسڵ كە دەكەوێتە باشوری شارەكە، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) سەری 6 شوفێری "تاكسی"یان بڕیوە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بەپێی زانیارییەكانی دەست ئێمه گەیشتووە، شەوی رابردوو لە خاڵێكی پشكنین لە گەڕەكی "سوكەر" لە شاری مووسڵ چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە چەكدارانی داعش كردووە، و 3 چەكداریان لێ كوشتوون.
شاری مووسڵ (405 كم، باكووری به‌غدا) له 10ی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.