ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
پارێزه‌ره‌كه‌ی بنزیما هاته ده‌نگ
جگه له بنزیما 3 یاریزانی دیكه‌یش به كه‌یسی گرته سێكسییه‌كه‌ی ڤاڵبۆێنا تێوه‌گلاون
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی فه‌ڕه‌نسا هێرشبه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی به‌هۆی تێوه‌گڵانی به كه‌یسێكه‌وه بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌ستگیر كرد، پارێزه‌ری ئه‌و یاریزانه هاته ده‌نگ و ڕوونكردنه‌وه‌ی دا، به‌ڵام هێشتا بنزیما له‌م كه‌یسه ڕزگاری نه‌بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015)، سیلڤیان كۆرمیه‌ر كه پارێزه‌ری كه‌ریم بنزیمه‌یه، له باره‌ی كه‌یسی ئه‌و یاریزانه‌وه ڕایگه‌یاند كه ڕاسته بنزیما ڕاپێچی دادگا و لێكۆڵینه‌وه كراوه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پێوه‌ندی به‌و كێشه‌یه‌وه نه‌بووه.
بنزیما له لایه‌ن دادگاوه داواكراوه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی كه گوایه گرته‌یه‌كی سێكسی یاریزانی یانه‌ی لیۆن ماتیۆ ڤاڵبۆێنای هاونیشتیمانی بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی بنزیما جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه بنزیما هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌و كێشه‌وه نییه، به‌ڵكوو ئه‌و ئامۆژگاری ڤاڵبۆینای كردووه و ویستویه‌تی هاوكاری بكات.
پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌ریم ده‌شڵێت: "بنزیما ئێستا زۆر به‌خته‌وه‌ره و به‌ڵێنیشی داوه هاوكاری پۆلیس بكات بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته سێكسییه‌یان له ڤاڵبۆینا كردووه."
بنزیما و ڤاڵبۆێنا ساڵانێكه به‌یه‌كه‌وه یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ئێسته‌دا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوویاریزانه ئاڵۆزی تێكه‌وتووه، له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوویش جگه له بنزیما جیبرێل سیسی و 2 كه‌سی دیكه‌یش به تۆمه‌تی به‌شداریكردنیان له‌و كه‌یسه له لایه‌ن دادگاوه داواكراون.