برینه‌كانی به‌رشلۆنه‌ قووڵتر بوونه‌وه‌

ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڕاكیتیچ دیاری كرا

برینه‌كانی به‌رشلۆنه‌ قووڵتر بوونه‌وه‌
برینه‌كانی به‌رشلۆنه‌ قووڵتر بوونه‌وه‌

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا قه‌یران و پێكانه‌كانی به‌رشلۆنه‌ زیاتر ده‌بن، له‌ دوایین یاری خۆیدا ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌یشی له‌ده‌ستدا.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (5.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی (Sport) كه‌ نزیكه‌ له‌ یانه‌ی بارسیلۆنا، ترس و نیگه‌رانی خسته‌ دڵی هانده‌رانی یانه‌ گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، هه‌وڵی به‌شدارینه‌كردنی ئیڤان ڕاكیتیچی له‌ كلاسیكۆی ئیسپانیا بڵاو كرده‌وه‌.

ڕاكیتیچ، یاریزانی كرواتی بارسیلۆنا له‌ یاریی نێوان یانه‌كه‌ی و باتی بۆریسۆڤ له‌ چامپیۆنس لیگ دووچاری پێكان هات، كه‌ تێیدا یانه‌ی بلوگرانا به‌ 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی دیكه‌دا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌ی بارسیلۆنا خرایه‌ ڕوو، تێیدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ به‌شدارینه‌كردنی ڕاكیتیچ له‌ یاری داهاتووی یانه‌ی بارسیلۆنا له‌ به‌رانبه‌ر یانه‌ی ڤیاریال یه‌كلایی بووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م پێكانه‌ی ڕاكیتیچ، له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ یانه‌ی بارسیلۆنا له‌ ئێسته‌دا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ توانایه‌كانی (لیۆنێل مێسی، ئه‌ندرێس ئینیێستا و ڕافینها) بێبه‌شه‌.

به‌پێی هه‌واڵی ماركا، ڕاكیتیچ ناتوانێت به‌شداری له‌ یارییه‌كانی (ڤیاریال، ڕیال مه‌درید، ڕیال سوسیداد و ڕۆما) بكات.

ڕاكیتیچ كه‌ پێش 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ یانه‌ی سیڤییه‌وه‌ بۆ یانه‌ی بارسا گواسترایه‌وه‌، له‌ دوای ڕۆیشتنی چاڤی هێرناندێز تاڕاده‌یه‌ك ئه‌ركی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ كه‌وته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و، له‌م وه‌رزه‌یشدا ئاستێكی جێگیر و به‌رزی پێشكه‌ش كردووه‌.