کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا گريمانه‌كانى به‌ريتانيا به درۆ ده‌خاته‌وه
له‌باره‌ى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فرۆكه‌كه‌وه‌يه
K24- ژوورى هه‌واڵ
گوته‌به‌ێژى سه‌رۆكى رووسيا گريمانه‌كانى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فرۆكه‌ى وڵاته‌كه‌ى به درۆ ده‌خاته‌وه‌و ده‌ڵێت: "لێدوانه‌كانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا هيچ بنه‌مايه‌كى نييه".
رووسیا ره‌تیكرده‌وه، ئه‌و گریمانانه به راست بزانێت كه سه‌باره‌ت به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی وڵاته‌كه‌ی له بیابانی سینای میسر بڵاوبوونه‌ته‌وه و رايده‌گه‌يه‌نێ كه ته‌نیا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان جێی بڕوای مۆسكۆ ده‌بن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) دیمتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمێر پۆتین رایگه‌یاند كه ئه‌و لێدوانه‌ی فیلیپ هامۆند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ريتانيا رایگه‌یاندووه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
بیسكۆڤ، ئه‌وه‌شی گووت: "وڵاته‌كه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌وانه‌ی به ئاسمانی سینادا رانه‌گرتووه، هه‌رچه‌نده، هه‌ریه‌ك له به‌ريتانيا و ئێرله‌ندا ئه‌و بڕیاره‌یان داوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ريتانيا سه‌باره‌ت به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی رووسیا له سینا كه 224 سه‌رنشین تێیدا گیانیان له‌ده‌ستدا، گوتبووی: "رێكخراوی داعش هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه بووه".
به هۆی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی داعش له بیابانی سینادا، ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه شه‌ڕو پێكدادان له نێوان سووپای میسر و ئه‌و چه‌كدارانه‌دا دروستبووه.