کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
به بڕى نيو مليۆن دۆلار هاوكارى كۆبانێ ده‌كرێ
بۆ ئاواده‌كانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌يه
K24 – ھەولێر
بڕياره به بڕى 500 هه‌زار دۆلار هاوكارى شارى كۆبانێ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوێ ئاوادان بكرێته‌وه.
له‌دواى رزگاركردنى كۆبانێ له ژێر ده‌سه‌ڵاتى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، ده‌زگاى خێر خوازى بارزانى بڕيارى داوه بۆ سه‌ر له‌نوێ بنياتنانه‌وه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و شاره، به بڕى 500 هه‌زار دۆلار هاوكارى بكات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) مو‌سا ئه‌حمه‌د، جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، بۆ (K24) گوتى: "دەزگای خێرخوازی بارزانی بڕی نیو ملیۆن دۆلاری بۆ سەرلە نوێ ئاوادانكردنەوەی كۆبانێ تەرخان كرد دوای رزگاركردنەوەی كۆبانێ، یەكەم دەزگای خێرخوازی بووين، كۆمەكی مرۆیيمان گه‌ياندووه‌ته شارەكه".
گوتیشی: "لەسەر راسپاردەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە رێگای دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە بڕی نيو مليار ھەزار دۆلار بۆ شاری كۆبانێ تەرخانكراوە، بڕیاریشە لە رۆژی یەكشەممه‌ى داهاتوودا سەدان تەن خۆراك و پێداویستی خوێندن بگەینرێتە شارەكە".