ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
شه‌یتانه‌كان خه‌ریكی ڕازیكردنی گۆڵكاره‌كه‌ی توركیان
قه‌یرانی ونكردنی گۆڵی دژه‌تیپیان هه‌یه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ونكردنی تۆڕی گۆڵی دژه‌تیپ، له لایه‌ن (واین ڕوونی)، وای له ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان كردووه چاو بخانه‌ته سه‌ر گۆڵكاره‌كه‌ی خولی تۆپی پێی توركیا كه گۆڵكه‌رێكی ئه‌ڵمانیایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015)، ماڵپه‌ڕی bleacher report له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا بڵاوی كرده‌وه كه لویس ڤان خال، ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد چاوی خستووه‌ته سه‌ر ماریۆ گۆمێز، هێرشبه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی بێشكتاش كه هێشتا خولی نایابی تۆپی پێی توركیا له ده‌ستپێكه، كه‌چی 9 گۆڵی تۆمار كردووه.
گۆمێزی ته‌مه‌ن 30 ساڵان، ده‌ستپێكی ژیانی پیشه‌گه‌ری و ده‌ركه‌وتنی له یانه‌ی شتوتگارت ده‌ستپێكرد، دواتر له 2009 بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، پاشان به‌ره‌و یانه‌ی فیۆرێنتینا كۆچی كرد، له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2013 ئه‌زموونی خۆی به پۆشینی درێسی یانه‌ی بێشكتاش له خولی توركیا تاقیكرده‌وه، ئێسته‌یش به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كانی بۆخۆی ڕاكێشاوه‌ته‌وه، ڕه‌نگه به‌و هۆیه‌شه‌وه جارێكی دیكه ده‌رگه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كانیشی به ڕوویدا بكرێته‌وه.