کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌وڵى رزگاركردنى ژيانيان ده‌درێ
په‌نابه‌رانى دوو وڵات به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌گوزارێنه‌وه
K24- ژوورى هه‌واڵ
هه‌ردوو وڵاتی كرواتیا و سربیا رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنوور به رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر بگوازنه‌وه و رێگه نه‌ده‌ن به هۆی شه‌پۆلی سه‌رماوه، ژیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌ریه‌ك له سربیا و كرواتییا به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان ده‌ستیانكردووه به گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان كردووه، ئه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی نیگه‌ران كردووه، ئه‌و سه‌رمایه‌یه كه رووی له ناوچه‌كه كردووه.
زۆرێك له په‌نابه‌ره‌كان ده‌یانه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ بگه‌نه شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه و جێ نه‌مێنن، هه‌ندێكیان به ئاراسته‌ی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌ڕۆن.
كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نزیك وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و له ناو كه‌مپه‌كاندا هاوكاری په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن.
موحسن نه‌به‌وی، كارمه‌ندی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌ڵێت: "ئه‌وانه پێویستیان به خزمه‌تگوزاری پزیشكییه، ئه‌وانه دا‌و و ده‌رمانیان ده‌وێت، كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌یه، هه‌ندێكییان پێویسته بحه‌سێنه‌وه. ئه‌وه یه‌كه‌م شته، شتێكی دیكه‌ش هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و خه‌ڵكه، هه‌ندێكیان له یه‌كدی دابڕاوون، خێزانه‌كان په‌رته‌وازه بوون، له‌سه‌رمانه كۆیان بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه هه‌موو شتێكه كه بتوانیین بۆیان بكه‌ین".
به سه‌دان په‌نابه‌ر له رێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه سربیا به‌ره‌و كه‌مپێكی نوێی په‌نابه‌ران له ناوچه‌ی سلاڤۆنسكی پردی كرواتیا ده‌گوازرێنه‌وه.
رێككه‌وتنی كرواتیا و سربیا دوای ئه‌وه هات به هه‌زاران په‌نابه‌ر ناچار بوون، به پیاده‌ڕۆیی هه‌وڵی ده‌رباز بوون له سنووری ئه‌و وڵاتانه بده‌ن و شه‌وانێكی سه‌ختییان له به‌ر سه‌رما تێپه‌ڕ كرد.
زۆرینه‌ی په‌نابه‌ره‌كان به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه خۆرئاوای ئه‌وروپا ناچارده‌بن، كاتێكی زۆر له ناو كه‌مپه‌كانی كرواتیا و سربیا بمێننه‌وه.