ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
بارسیلۆنا بردییه‌وه، به‌ڵام برینێكیشی كه‌وته جه‌سته‌یه‌وه
ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌شی له‌ده‌ستدا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا و له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌مدا، یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی به سێ گۆڵی خاوێن سێ خاڵی به‌ده‌ستهێنا و له باتی بۆریسۆڤی میوانی برده‌وه.
یانه‌ی بارسیلۆنا به‌بێ مێسی دوایین یاری خۆی به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕ كرد، كاتێك به 3 گۆڵی خاوێن میوانه‌كه‌ی به‌ڕێ كرده‌وه.
نێیمار داسێلڤا له خوله‌كی ٣٠ به لێدانی سزا بارسای كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌و گۆڵه ته‌واوبوو، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌م بلاوگرانا دوو گۆڵی دیكه‌ی تۆماركرد، لویس سوارێز له خوله‌كی ٦٠ ناوی خۆی له‌لیستی گۆڵكارانی یارییه‌كه نووسی و ئامده‌گی خۆی له شه‌وی بزربوونی مێسی دووپاتكرده‌وه، ئینجا دواترله خوله‌كی ٨٣ نێیمار داسێلڤا گۆڵی سێیه‌می یارییه‌كه‌ی تۆماركرد و بۆ دووه‌مین جار ناوی خۆی هێنایه سه‌ر تابلۆی ئه‌نجامی یارییه‌كه له یاریگای كامپ نوو.
بارسا به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی ١٦ مسۆگه‌ركرد و به كۆكردنه‌وه‌ی ١٠ خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه، باتی بۆریسۆڤیش ته‌نیا خاوه‌نی ٣ خاڵه، به‌ڵام پێكانه‌كه‌ی ئیڤان ڕاكیتیچ، یاریزانی كرواتی یانه‌ی به‌رشلۆنه خۆشییه‌كانی لێ كرد به شین و نیگه‌رانی، به‌وپێیه‌ی ئه‌ویش چووه پاڵ (مێسی، ئینێیستا و ڕافینها) كه ڕه‌نگه بۆ یاری كلاسیكۆیش نه‌گه‌ڕێنه‌وه.