کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌جه‌كه ئاگربه‌ستى شكاند
ده‌ست بهچالاكييه سه‌ربازييه‌كانى ده‌كاته‌وه
K24 – ھەولێر
كه‌جه‌كه رايده‌گه‌يه‌نێ كه كۆتایی بە ئاگر بەستەكەیان دێنن و دەست بە چالاكیە سەربازییەكان دەكەنەوە.
له دواى ده‌ستگيركردن و هێرشكردنه سه‌ر ئه‌ندام و لايه‌نگرانى كه‌جه‌كه له‌لايه‌ن حكوومه‌تى توركياوه، كه‌جه‌كه‌ش بڕياريداوه شكاندنى ئاگربه‌ستى نێوان خۆيان توركيا ربگهيهنێ و چالاكييه سه‌ربازييه‌كانيان دژى حكوومه‌تى توركيا ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانياريانهى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه ئه‌مڕۆ (5.11.2015) كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) شكاندنى ئاگربه‌ستى نێوان خۆيان و توركياى راگه‌ياند و پارتى داد‌و گه‌شه‌پێدان(ئه‌كه‌په)ش به پارتێكى شه‌ڕكه‌ر ناو ده‌بات و ده‌ڵێن "حكوومه‌تى داهاتووى توركيا حكوومه‌تێكى شه‌ڕكه‌ره".
پێشتر كه‌جه‌كه، لە (10.10.2015) له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئاگربەستی یەك لایەنەی لەگەڵ توركیا راگەیاندبوو و چالاكیە سەربازییەكانی خۆى وه‌ستاندبوو، به‌ڵام دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى توركيا، بڕيارياندا جاريكى ديكه ده‌ست به چالاكييه‌كانى خۆى بكاته‌وه.