کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
گۆركه‌كان زه‌برێكی گه‌وره‌یان له مه‌كینه‌كانی ئه‌ڵمانیا دا
یانه‌ی ڕۆما هیوای گه‌یشتنی بۆ قۆناخی 16 بۆ گه‌ڕایه‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له یارییه‌كی دراماتیكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، هه‌ر دوو یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵیا و بایر لیڤه‌ركوزنی ئه‌ڵمانیا به‌یه‌كگه‌یشتن، یارییه‌كه‌یش به بردنه‌وه‌ی گۆركه‌كانی ڕۆما كۆتایی هات.
یانه‌ی ڕۆما یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می چامپیۆنس لیگ تۆمار كرد، كه تێیدا له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی بایر لیڤه‌ركووزنی كرد، یارییه‌كه‌یش به ئه‌نجامی (3 ـ 2) گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا كۆتایی هات.
جیالۆرۆسی به گۆڵێكی خێرای محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌ستی به یارییه‌كه كرد و موژده‌ی یارییه‌كی پڕگۆڵی به هانده‌رانی یارییه‌كه‌دا، كه له یاریی چوون هه‌ردوو یانه به چوار گۆڵ یه‌كسان ببوون.
دواتر ئێدین دزیكۆ گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و رۆما به دوو گۆڵ پێشخست، به‌ڵام بایر لیڤه‌ركوزن بێ كاردانه‌وه نه‌بوو و له خوله‌كه‌كانی ٤٦ و ٥١ دوو گۆڵی له‌سه‌ر یه‌كتری له رێگای ئه‌دمیر محه‌مه‌دی و خاڤیێر هێرناندێزه‌وه تۆماركرد و یارییه‌كه‌ی یه‌كسانكرده‌وه.
گه‌رچی خه‌ریكبوو سیناریۆی یاریی چوون دووباره بێته‌وه و هه‌ردوولا هه‌گبه پڕگۆڵ و خاوه‌نی ته‌نیا خاڵێك بمێننه‌وه، به‌ڵام مێرالیم پیانیچ له خوله‌كی ٨٠ـی یارییه‌كه گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ رۆما تۆماركرد و جیالۆرۆسی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
رۆما به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ ٥ خاڵ به‌رزكرده‌وه و بۆ دووه‌می ریزبه‌ندیی سه‌ركه‌وت، له‌وكاته‌ی لیڤه‌ركوزن ته‌نیا خاوه‌نی ٤ خاڵه.