تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن شه‌رمه‌زار بوون

گواردیۆلا تۆڵه‌ی خۆی له‌ ئارسن ڤینگه‌ر كرده‌وه‌

تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن شه‌رمه‌زار بوون
تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن شه‌رمه‌زار بوون

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی چامپیۆنس لیگ، مێژووییه‌كی ڕه‌شی بۆ تۆپوه‌شێنه‌كانی له‌نده‌ن نووسییه‌وه‌، ئارسن ڤینگه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵیشی تووشی شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌ كرده‌وه‌.

 

له‌  کۆمەڵەی شەشەمدا، بایرن میونشنی ئەڵمانی تۆڵەی یاریی چوونی لە ئارسێناڵی ئینگلیزی کردەوە و باڤارییەکان گەنەرزیان پڕ گۆڵ كرد هیوای گەیشتنی لەندەنییەکانیان بە قۆناخی ١٦ لاواز کرد، لە یارییەکی دیکەشدا ئۆلمپیاکۆس سێیەمین بردنەوەی لە کۆمەڵەکە بەدەستهێنا و هەنگاوێکی دیکە لە قۆناخی داهاتوو نزیککردەوە. ...  راپۆرتێک لەمبارەیەوە دەبینین...

یایەرن میونشن یاریگای ئالیانز ئارینای کردە یاریگای تۆلەو یاری گەڕانەوەی بەپێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک تەواو کرد.

یاریزانانی باڤاری بۆ تۆلەکردنەوەی یاری رابردوو کە بەدووگۆل شکستیان ھێنابوو, وەک گورگێکی برسی خۆیان مەلاس دابوو, دوای دەست پێکردنی یاری ڕێگەیان نەدا کات زۆر تێپەر بێت ھەر زوو رۆبێرت لیڤاندۆفسکی گۆلکاری ئەم وەرزەیان بەلێدانی سەرێک گۆلی پێشکەوتنی تۆمار کرد و کورانی ئارسن ڤینگەر تووشی شلەژان بوون, گواردیلا نەک رێگەی نەدا گۆلی بەرامبەریان لئ تۆمار بکرێت بەلکوو بەگۆلێک و دوو گۆل دلی ئاوی نەخواردەوەو تۆماس مۆلەر یانەکەی کردەی خاوەنی گۆلی دووەم, زۆربەی یاریزانەکانی باڤاری حەزیان دەکرد تەنھا لەناو یاریگادا جولە نەکەن بەلکو دلیان بۆ گۆل تۆمار کردن لێیدەدا, بەر لەوەی نیوەی یەکەم بەکۆتا بێت داڤید ئەلەبا بەلێدانێکی مووشەک ئاسا گۆلی سێیەمی تۆمار کرد و  بەجیاوازیەکی زۆر گەرانەوە ژووری جلگۆڕین , گێمی دووەم دەستی پێکردەوە ھاندەرانی ئارسینال چاویان لە پیاوە سەرسپیەکە بوو تاوەکو گۆرانکاری بەسەر ئەنجامەکە بێنێت, بەڵام ھێرشی لیڤا و ھاوڕێکانی تەنیا بەرگری کردنیان بۆ تۆپچیەکان ھێلابویەوە, ئاریین رۆبن ھاتە ناو یاریگا و سی چرکە دوای ئەوەی لاپچینەکانی ھاتە ناو لاکێشەی یاریگا گۆلی چوارەمی تۆمار کردوو بەتەواوی ھیوای ئۆزێل و  یاوەرانی بڕی, بەڵام لەگەل ئەوەشدا ناوەناوە بەھێرشێک وەلامی چوار گۆلەکەیان دەدایەوە تاوەکوو لەھێرشێکیام ئۆلیڤەر جیڕۆ تاکەی گۆلی یانە ئینگلیزیەکەی تۆمار کرد, بەلام مۆلەر رێگەی نەدا ھاندەران و یاریزانانی ئارسینال بەم گۆلە دلخۆشبن و واژووی لەسەر دووەم گۆلی خۆی و پێنجەمینی باڤاریەکان کرد, ئەم سەرکەوتنەش یانە ئەلمانیەکەی کردە خاوەنی ٩ خال و خستیە سەرووی ریزبەندی کۆمەلەکەی.

لەیاریەکی دیکەی ھەمان کۆمەلە ئۆلۆمپیاکۆسی یۆنانی بەسەرکەوتنی بەسەر یانەی داینامۆ زاگراب بەھاوبەشی لەگەل بایەرن بەنۆخال و بەجیاوازی گۆل لەخانەی دووەمدایە, یانە کرواتیەکە سەرەتا چاوی لەسەرکەوتن بوو تا چانسی سەرکەوتنی لەدەست نەچێ بۆیە دەستپێشخەریان کردوو بەگۆلێکی ئارمین ھۆدزیچ پێشکەوتن, دواتر ئۆلۆمپیاکۆس بیری خۆیان تەنیا و تەنیا خستە سەر بردنەوە توانیان دو گۆل تۆمار بکەن و یاری لەبەرژەوەندی خۆیان بەکۆتا بێنن و  قاچێکیان خستە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ, ئەم شکستەش یانەی دا