کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌ره‌نسا راسته‌وخۆ شه‌ڕى دژ به داعش ده‌كا
كه‌شتيگه‌لى سه‌ربازى ره‌وانه ده‌كا
K24- ژوورى هه‌واڵ
كه‌شتیگه‌لی شارڵ دیگوڵی سه‌ربازی سوپای فه‌ره‌نسا كه تایبه‌ته به هه‌ڵگرتنی فرۆكه‌ی جه‌نگی، به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژ به داعش، ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرا.
سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئه‌و كه‌شتیگه‌له سه‌ربازییانه، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژ به چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) روو له ناوچه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له‌به‌ياننامه‌يه‌كدا بڵاويكرده‌وه كه فه‌ره‌نسا پشتیوانی هه‌ر هه‌وڵێكی دیبلۆماسی ده‌كات بۆ ده‌ربازبوونی سووریا له قه‌یرانی ئێسته‌ی، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك به مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، له پرۆسه‌ی سیاسیی و داهاتووی ئه‌و وڵاته رازی نابن.
ئه‌وه‌شى خستوه‌ته‌ڕوو: "فه‌ره‌نسا سوپاى سه‌ربازى تايبه‌ت به هه‌ڵگرتنى فڕۆكه‌ى جه‌نگى به‌مه‌به‌ستى پشتيوانيكردنى پرۆسه سه‌ربازييه‌كانى دژ به داعش ناردووه‌ته شوێنى مه‌به‌ست".
به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له سووریا وڵاتانی زلهێزی جیهانی ناچار كردووه، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداری له پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژ به داعش بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وێڕای بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ريكا، رووسیاش راسته‌وخۆ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له دژی داعش ئه‌نجام ده‌دات.