ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
ویلیان مۆرینهۆی ڕزگار كرد
ڕه‌نگه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ده‌ركردنی مۆرینهۆ دوابخات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ویلیان له یاریگه، كه تێیدا مۆرینهۆ به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی لێ ده‌كات، به‌و پێیه‌ی ئه‌و یاریزانه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
زۆرینه‌ی میدیاكانی جیهان، به‌تایبه‌تیش ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی له‌نده‌ن جیاواز له یارییه‌كانی تر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چێڵسی و دینامۆكێیڤیان ده‌ڕوانی، به‌شێكیشیان به دواده‌ركه‌وتنی مۆرینهۆیان له چامپیۆنس لیگ وه‌سف ده‌كرد.
له كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وته‌م یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی دوای ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی دینامۆ كیێڤی برده‌وه.
له خوله‌كی سی و چوار دراگۆڤیچ به‌هه‌ڵه یه‌كه‌م گۆڵی له تۆڕی خۆیان تۆماركرد‌و چێڵسی كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م، نیوه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه به كۆتاهات.
هه‌مان یاریزان له نیوه‌ی دووه‌م له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت گۆڵی یه‌كسانبونه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرده‌وه، به‌ڵام دوای تێپه‌ربونی پێنج خولهك، ویلیانی برازیلی یانه‌كه‌ی له‌نده‌نی پایته‌ختی كرده خاوه‌ن گوڵی دووه‌م، سێ خاڵی گرینگی بۆ مۆرینیۆ كرده خه‌ڵات.
به‌م بردنه‌وه‌یه، چێڵسی خاڵه‌كانی بۆ حه‌فت خاڵ به‌رزكرده‌وه و هاته پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی گرت، هه‌ڵبه‌ت مۆرینهۆیشی له ده‌ركردنێكی مسۆگه‌ر بۆ دوای یارییه‌كه‌ی ستۆك سیتی ڕزگار كرد، كه بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه له پرێمه‌ر لیگ هه‌ردوو یانه‌ی ستۆك سیتی و چێڵسی به یه‌ك بگه‌ن.