کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
وه‌زيرێك به‌تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى سزا ده‌درێ
دوو ساڵ به‌ند ده‌كرێ
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زیری پێشووی ژینگه‌ی عێراق به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵى له لایه‌ن دادگایه‌كی عێراقه‌وه به دوو ساڵ به‌ندكردن سزا درا.
گوته‌بێژى فه‌رمى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق رايده‌گه‌يه‌نێ كه وه‌زيرى پێشووى ژينگه‌ى عێراق به‌تۆمه‌تى به‌ده‌ستهێنانی سامان له رێگه‌ی ناڕه‌واوه، به دوو ساڵ به‌ندكردن سزا درا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) عه‌بدولستار بیره‌قدار، گوته‌بێژی فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق، رایگه‌یاند، سه‌ركۆن سڵێوه، به ده‌ستبه‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه تا ده‌رچوونی بڕیاری دادگا‌و وێڕای بڕیاری به‌ندكردنی، بڕی 300 هه‌زار دۆلاریشی پێ ده‌بژێردرێت، به‌ڵام هێشتا له رووی یاساییه‌وه ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگا بدات.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له سه‌ره‌تای مانگی ئابی رابردوودا، هه‌ڵمه‌تێكی بۆ بنه‌بڕكردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراق ده‌ستپێكردووه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری به مه‌به‌ستی چاكسازی ده‌ركردوون.