کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
محه‌مه‌د فه‌ره‌ج: به‌بێ سازانى نێوان لايه‌نه‌كان، ناگهينه هيچ ئه‌نجامێك
دهرفهتهكانيش له كيس ده‌چن
K24 – ھەولێر
ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، رايده‌گه‌يه‌نێ كه پێويسته لايه‌نه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به گفتوگۆى نێوانيان بكه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به داهاتووى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى پرسى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى رايده‌گه‌يه‌نێ پێويسته لایه‌نه‌كانى هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به وتوێژی نێوانیان بكه‌نه‌وه چونكه به بێ سازان و دانووستانی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌رێمی كوردستان ناگاته هیچ ئه‌نجامێك و ده‌رفه‌ته‌كان له كیس ده‌چن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) محه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ميندارى گشتى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان، له دیداری مێری بۆ توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ره‌خنه‌ی له شێوازی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گرت و رایگه‌یاند: "له‌و كاته‌وه‌ی نه‌وت به سه‌ربه‌خۆ ده‌فرۆشین، دواكه‌وتنی مووچه له سێ مانگه‌وه زیاد بووه بۆ چوار مانگ".
داواشیكرد، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند، نه‌بنه هۆكاری دروستبوونی گرفتی زیاتر و به پێویستی زانی شه‌ڕی میدیایی نێوان لایه‌نه‌كان رابگیرێت.