کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
رووسيا نيگه‌رانه
به‌هۆى په‌نابه‌رانه‌وه‌يه
K24- ژوورى هه‌واڵ
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا له‌باره‌ى ره‌وشى په‌نابه‌رانه‌وه نيگه‌رانه و ده‌ڵێت "تا دێت ژماره‌ی په‌نابه‌ران به هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی مرۆڤ دروستی كردوون، زیاتر ده‌بن".
یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، گه‌یشته مۆسكۆ و له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا كۆبوویه‌وه و هه‌ردوولا ره‌وشی په‌نابه‌رانیان تاوتوێكرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) سێرگى لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، پێشوازى له ستيڤان ئۆبراين، ياريده‌ده‌رى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد و نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی ره‌وشی په‌نابه‌ران ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه به‌داخه‌وه، تا دێت ژماره‌ی په‌نابه‌ران به هۆی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی مرۆڤ دروستی كردوون، زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان درووست كردووه.
له به‌رانبه‌ریشدا، یاریده‌ده‌ری ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، داوای له رووسیا كرد، هه‌رچی زۆرتره پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه بێت كه سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داون. گوتیشی: "جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی زۆر بووه‌ته‌وه و پێویسته هه‌مووان دان به‌وه‌دا بنێین له جیهانێكی پڕ له كێشه‌دا ده‌ژین".