کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
كه‌نه‌دا: پێشمه‌رگه كاريگه‌رترين هێزى دژ به‌داعشه
له پشتوانكردنيان به‌رده‌وام ده‌بين
K24 – ھەولێر
باڵيۆزى كه‌نه‌دا رايده‌گه‌يه‌نێ كه ئێسته كاتى ئه‌وه هاتووه هه‌رێمى كوردستان چيكردووه به جيهان پێشان بدرێ.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له باڵوێزى كه‌نه‌دا كرد و كۆبوونه‌وه‌يه‌كيان ئه‌نجامدا، تێيدا تاوتوێى ئازایه‌تی و كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانيان كرد و باڵوێزى كه‌نه‌دا رایگه‌یاند، تا ئێسته "ئێوه كاریگه‌رترین هێزی دژ به تیرۆریستانی داعشن".
به‌پێى ئه‌و زانياريانه‌ى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) برونۆ ساكۆمانى، باڵيۆزى كه‌نه‌دا له‌لايه‌ن مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لێكراو، گوتى: "تا ئێسته پێشمه‌رگه كاریگه‌رترین هێزی دژ به تیرۆریستانی داعشن و شایه‌نی ده‌ستخۆشی و سوپاسكردنن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌وان وه‌ك كه‌نه‌دا له پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستاندا به‌رده‌وام ده‌بن، هه‌روه‌ها گوتی: "كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ له سێبه‌ر و فه‌رامۆشكرابوو، به‌ڵام ئێسته كاتی ئه‌وه هاتووه بێته ده‌ره‌وه و به جیهانی پشان بدات، كه له‌و ماوه‌یه‌دا چیتان ئه‌نجامداوه".
له‌به‌رانبه‌ردا مه‌سرور بارزانی، له‌لای خۆیه‌وه سوپاسی خۆی پێشكه‌شی بالیۆز برون، كرد بۆ هه‌وڵ و پشتیوانییه شه‌خسیه‌كانی له دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كه‌نه‌دا و دووپاتی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان بۆ دامه‌زراندنی شه‌راكه‌تێكی به‌هێز و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی كه‌نه‌دا له‌كاركردندا به‌رده‌وام ده‌بێت.