کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
جه‌عفه‌ر ئيمينكى: گۆڕان هێزێكى بێ چه‌ك نييه
چه‌ك ده‌كڕێ
K24 – ھەولێر
جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رايده‌گه‌يه‌نێ كه پارتى ديموكراتى كوردستان داواى له هيچ لايه‌نێك نه‌كردووه نێوه‌ندگيرى بكات و ده‌شڵێت: "گۆڕان هێزێكى بێ چه‌ك نييه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5.11.2015) جه‌عفه‌ر ئيمينكى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له ديدارێكى تايبه‌ت بۆ (K24) گوتى: "پارتی دیموكراتی كوردستان داوای له هیچ لایه‌نێك نه‌كردووه نێوه‌ندگیری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانيش هێزێكی بێ چه‌ك نییه و به‌ڵكو چه‌كى ده‌ست كه‌وتووه و ده‌شكڕێ".
سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیش گوتی: "كۆمه‌ڵ له دژی پارتی دیموكراتی كوردستان له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش توندڕه‌وتره".
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، ته‌نیا سه‌رۆكی په‌رله‌مان دوورخراوه‌ته‌وه و پێشتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێره‌كه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیان پێشێلكردووه و مافیان به خۆیانداوه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌راوێز بخه‌ن.