کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ئاسایش و به‌رگری یه‌كێتی ئه‌وڕووپا: له‌ناوبردنی داعش بۆ ئێمه پێویستییه‌كی گرینگه
مه‌سروور بارزانی: دواكه‌وتنی هه‌ماهه‌نگیی باجه‌كه‌ی بۆ ئێمه و گشت ناوچه‌كه قوڕسه
K24- ژووری هه‌واڵ
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه له‌ناوبردنی داعش بۆ ئه‌وان پێویستییه‌كی گرینگه.
خافێر نارت ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕایگه‌یاند كه داعش به‌بێ ئه‌و رێچكانه‌ی پشتیان پێ ده‌به‌ستێ ناتوانێ له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌رده‌وام بێت و ده‌شڵێت: "بنبڕكردن و بڕینی ئه‌و رێچكانه پێویستی به به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژیی و پێكه‌وه‌كاركردن هه‌یه، چونكه له‌ناوبردنی داعش بۆ ئێمه پێویستییه‌كی گرینگه".
دوێنێ پێنجشه‌ممه (5.11.2015)، مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ خافێر نارت كۆبووه‌وه و دۆخی شه‌ڕی دژ به داعش و چۆنییه‌تی فراوانكردنی قه‌باره‌ی هاوكاریی و یارمه‌تییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ هه‌رێمی كوردستان تاووتێ كرا و گفتوگۆیش له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بۆ بنبڕكردنی رێچكه‌ی په‌یداكردنه سه‌ربازی و بازرگانییه‌كانی داعش كرا.
راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند كه تا ئێسته له ئاستی پێویستدا هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بۆ له‌ناوبردنی داعش نه‌بووه و دواكه‌وتنی ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه‌ش باجه‌كه‌ی بۆ ئێمه و گشت ناوچه‌كه قوڕسه. گوتیشی: "عێراق له بنه‌ماوه ده‌وڵه‌تێكی سه‌رنه‌كه‌وتووه، بۆیه پێویسته له بونیاد و سنووره‌كان و شێوازی پێكهاتنیدا گۆڕانكارییه‌كی دراماتێكی بكرێت".