کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
مایسترۆ ماڵئاوایی كرد و جۆكۆش سه‌ركه‌وت
ئه‌مڕۆ 3 یاری دیكه‌ی لوتكه ده‌كرێن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی پاریس، مایسترۆی تێنسی جیهان به داخ و خه‌مێكی زۆره‌وه ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه كرد، به‌ڵام جۆكۆ، فیرێر و مۆرای بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌ركه‌وتن
ڕۆجێر فێدێرێر، ئه‌ستێره‌ی تێنسی سویسرا، خاوه‌نی ڕیزبه‌ندی سێیه‌می باشترینه‌كانی جیهان، له به‌رانبه‌ر جۆن ئێستر دوور خرایه‌وه، له كاتێكدا ڕكابه‌ره‌كه‌ی كه تێنسزانێكی ئه‌مه‌ریكاییه له خانه‌ی سێزده‌یه‌مینی باشترینه‌كان دێت.
له یارییه‌كه‌ی دیكه‌یشدا، نۆڤاك جۆكۆڤیچ، تێنسزانی سڕبیا كه له پێشه‌نگی باشترینه‌كانی جیهان دێت، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێوه‌ڵام له گایل سیمۆنی فه‌ڕه‌نسی برده‌وه.
داڤید فیرێر، تێنسزانی ئیسپانیایش زۆر به زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر گریگۆری دیمیترۆڤی بولگاری سه‌ركه‌وت.
ئه‌ندی مۆرای به‌ریتانیش به برده‌وه‌ی له د‌یڤید جۆڤانی به‌لژیكی خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتووی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
بڕیاریش ئه‌مڕۆ هه‌ینی 3 یاری دیكه بكرێن، ڕیچارد گاسكیهی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ندی مۆرای به‌ریتانیا له كات 4ـی ئێواره به یه‌ك ده‌گه‌ن، داڤید فیرێر و جۆن ئیستر له كات 5:30 ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، دوایاریی ئه‌م قۆناخه‌یش له نێوان نۆڤاك جۆكۆڤیچ و تۆماسی چیكی ده‌بێت.
پاڵه‌وانێتی پاریس جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه، به‌و پێیه‌ی هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیووه ژماره‌ی پێوانه‌یی گه‌وره‌ی تێدا تۆمار بكات. تاكو ساڵی 2013-2014 هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیبوو دووجاری له‌سه‌ریه‌ك نازناوه‌كه‌ی بباته‌وه، به‌ڵام نۆڤاك جیۆكۆڤیچ، ئه‌ستێره‌ی تێنسی سڕبیا یچ بۆ جاری یه‌كه‌مین توانی پارساڵ ده‌ست به نازناوی ساڵی ڕابردووتریهوه بگرێت و ببێته یه‌كه‌مین یاریزان كه ئه‌و كاره بكات.
ده‌ستپێكی پاڵه‌وانێتی پاریس ماسته‌رز، بۆ ساڵی 1968 ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشتر له ژێرگوشاری فیدراسیۆنی تێنسی فه‌ڕه‌نسا پاڵه‌وانێتیه‌كی دیكه بۆ زنجیره‌كانی ماسته‌رز زیاد كرا، بڕیاریش درا كه پاڵه‌وانێتی " BNP Paribas Masters" كه ئه‌و كات زنجیره‌ی 500 خاڵییه‌كان بوو بكرێته 1000 خاڵی.