نێچیرڤان بارزانی دیالۆگ وه‌ك ڕێگه‌چاره‌ ده‌خاته‌ روو

"پرسی ئاواره‌كان جدیتر وه‌ربگرن"

نێچیرڤان بارزانی دیالۆگ وه‌ك ڕێگه‌چاره‌ ده‌خاته‌ روو
نێچیرڤان بارزانی دیالۆگ وه‌ك ڕێگه‌چاره‌ ده‌خاته‌ روو

K24- ژووری هه‌واڵ
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ ده‌كرێ كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان لە ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن.


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی كردەوە كه‌ ئەو ڕێكارانەی لە هەرێمی كوردستان گیراونەتەبەر، بۆ ڕێگریكردن بووە لە تەشەنەكردن و ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەكە و گووتیشی: "ئه‌وان بڕوایان وایە هەموو كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكان دەكرێ لە ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆوە چارەسەر بكرێن".
دوێنێ پێنجشه‌ممه‌، له‌ میانی دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی و سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، جه‌خت له‌ هاوكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا كرایه‌وه‌.


هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوپاسی پشتگیری و هاوكارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو ئاوارانەی كە لە بەشەكانی دیكەی عێراقەوە ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و له‌م رووه‌شه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرسی ئاواره‌كان جددیتر وه‌ربگرێت.