کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
دهۆك.. ڕێكخراوێكی خۆبەخش ھاوكاری ئافرەتی ئێزدی دەكا
ئه‌وانه‌ی لەلایەن داعشەوە ڕووبەڕووی دەستدرێژی بوونه‌ته‌وه
K24- ژووری هه‌واڵ
له شاری دهۆك، ڕێكخراوێكی خۆبه‌خش، یارمه‌تی ئه‌و ئافره‌ت و كچه ئێزدیانه ده‌دات، كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ڕووبه‌رووی ده‌ستدرێژی و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه و وه‌ك به‌ڕپرسی رێكخراوه‌كه‌ش ده‌ڵێت ئه‌وان تاوه‌كو ئێستا یارمه‌تی هه‌شت سه‌د ئافره‌ت و كچی ئێزدیان داوه به مه‌به‌ستی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو كۆمه‌ڵگه و ژیانی ئاسایی.
ڕێكخراوی یه‌زدا، رێكخراوێكی جیهانییه و باره‌گاكه‌ی له ئه‌مه‌ریكایه و ئامانجی رێكخراوه‌كه‌ش یارمه‌تیدانى كوردانى ئێزدییه له باشوور و رۆژئاوای كوردستان.
ماتیۆ باربه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوی یه‌زدا له عێراق رایگه‌یاند كه ڕێكخراوه‌كه‌یان یارمه‌تی 800 ئافره‌ت و كچی ئێزدییان داوه كه ڕووبه‌رووی ده‌ستدرێژی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان بوونه‌ته‌وه و له كه‌مپه‌كانیشدا، كۆمه‌كی ئاواره و په‌نابه‌رانیان كردووه. گوتیشی: "یه‌زدا ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی جۆراوجۆری بۆ هاوكاری خه‌ڵك ئه‌نجامداوه. له‌وانه پێشكه‌شكردنی جل و به‌رگ و خۆراك بۆ ئاواره‌كان و دانیشتوانی كه‌مپه‌كان".
به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ڕێكخراوه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: "یه‌زدا چاوپێكه‌وتنی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ كردوون به مه‌به‌ستی تێگه‌شتنی ئه‌زموونه‌كه‌یان و پێداویستی و ڕه‌وشی ئێستایان".
ساره ئه‌حمه‌د مه‌حموود، دایكی دوو منداڵه، دوای یازده مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ری، توانیویه‌تی له ده‌ستی داعش ڕابكات. ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئێستا ئازاده، به‌ڵام له ماوه‌ی رۆژانی ده‌ستبه‌سه‌ری، ئازار و ناخۆشی زۆری چه‌شتووه.
چەکدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له دوای ئه‌وه‌ی په‌ڕینه‌وه بۆ عێراق و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاری مووسڵدا، لە مانگی ئابی 2014، هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و كۆنتڕۆڵیان كرد، له ئاكامدا به هه‌زاران كوردی ئێزدی ئاواره‌بوون و به سه‌دان ئافره‌ت و منداڵ و پیری ئه‌و ناوچه‌یه‌شیان به دیل گرت و ئافره‌ته‌كانیان به چه‌ندان جۆر ده‌چه‌وسانده‌وه.
دیانا جردۆ ئیبراهیمى (24 ساڵ)، یه‌كێكی دیكه‌یه له ئافره‌ته ئێزدییه‌كان، ئه‌و داوا ده‌كات دیله‌كانیان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ئازادبكرێن،چونكه به گووته‌ی خۆیی چل و چوار كه‌س له خزمه‌كانی هێشتا له ده‌ستی داعشدان.
ئامانجی ڕێكخراوی یه‌زدا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ت و كچه ئێزدیانه بۆ نێو كۆمه‌ڵگه و دووباره ده‌ستكردنه‌وه به ژیانی ئاسایی خۆیان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه ڕووبه‌رووی توندوتیژی جه‌سته‌یی و ده‌روونی بوونه‌وه.