ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
ڤایرۆسی پێكان به‌رده‌وامه
ڕه‌نگه مارسیلۆش له 2 كلاسیكۆیه‌كه‌ی جیهان بێبه‌ش بێت
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له یارییه‌كه‌ی نێوان ڕیال مه‌درید و پاریس سان جێرمان، مارسیلۆی به‌رگریكاره به‌ڕازیلییه‌كه‌ی ڕیالیش پێكرا.
به‌پێی هه‌واڵی پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌ی ڕیال مه‌درید، به‌رگریكاری باڵی چه‌پی شاهانه جه‌ختی له‌وه كردۆته كه زه‌حمه‌ته مارسیلۆ به‌هۆی پێكانه‌وه بتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا بكات.
به‌پێی پشكنینه پزیشكییه‌كان ڕه‌نگه بۆ یارییه‌كه‌ی نێوان به‌رازیل و ئه‌رژه‌نتین كه بڕیاره له 12ـی ئه‌م مانگه بكرێت له‌گه‌ڵ یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆی ئیسپانیایش كه بڕیاره له 21ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت بێبه‌ش بێت.
مارسیلۆی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له 2006 له یانه‌ی فلۆمێنزی به‌رازیلییه‌وه بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید گواستراوه‌ته‌وه، تا ئه‌م كاتانه‌یش ئه‌و یاریزانه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، به‌وه‌یش ناسراوه كه زۆر به خێرای خۆی ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر ناوچه‌ی سزای تیپی به‌رانبه‌ر.