پێش ئه‌وه‌ی بمرێ هه‌موو سامانه‌كه‌ی دڕاند

یه‌ك ملیۆن یۆرۆ بوو

پێش ئه‌وه‌ی بمرێ هه‌موو سامانه‌كه‌ی دڕاند
پێش ئه‌وه‌ی بمرێ هه‌موو سامانه‌كه‌ی دڕاند

K24- ژووری هه‌واڵ
ئافره‌تێكی خه‌ڵكی نه‌مسا، كه‌ ته‌مه‌نی 85 ساڵه‌، هه‌موو سامانه‌كه‌ی خۆی دڕاند، بۆ ئه‌وه‌ی میراتگرانی هیچ سوودێكی لێ نه‌بینن.
دوای مردنه‌كه‌ی به‌ پێنج ڕۆژ، له‌ ماڵی ئه‌و خانمه‌ پیره‌دا، دراوی دڕاوی له‌ جۆری 100 یۆرۆ و 500 یۆرۆیی دۆزرانه‌وه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی سه‌روو 950 دۆلار بوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌موو شیكه‌ كاغه‌زییه‌ بانكییه‌كانی هه‌یبوو، له‌گه‌ڵ پاره‌كاندا دڕاندبووی.
به‌ڵام به‌پێی زانیاری ڕۆژنامه‌ی "كوریر"، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌و خانمه‌ پیره‌ بۆ تۆڵه‌ كردنه‌وه‌ بووه‌ له‌ میراتگرانی، به‌ڵام سه‌رینه‌گرتووه‌ و بانكی ناوه‌ندی نه‌مسا بڕیاریان داوه‌، ته‌واوی پاره‌ دڕاوه‌كان، بۆ میراتگرانی بگۆڕنه‌وه‌ به‌ پاره‌ی نوێ.