كامێرای چاودێری له‌ قوتابخانه‌كان نامێنێ

له‌و قوتابخانانه‌ی كامێرای چاودێری دانراون، به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ هه‌موویان لا ده‌برێن

كامێرای چاودێری له‌ قوتابخانه‌كان نامێنێ
كامێرای چاودێری له‌ قوتابخانه‌كان نامێنێ

K24- ژووری هه‌واڵ
له‌و قوتابخانانه‌ی كامێرای چاودێری دانراون، به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ هه‌موویان لا ده‌برێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێ كه‌ نابێ هیچ قوتابخانه‌یه‌ك كامێرای چاودێری دابنێت و ئه‌و قوتابخانانه‌ش كه‌ دایانناوه‌، ده‌بێ لای ببه‌ن.
له‌ نووسراوێكیشدا كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌وه‌ به‌ ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان دراوه‌، ته‌نیا دوو شوێنی سه‌ره‌كی دیاری كردووه‌ بۆ قوتابخانه‌كان كه‌ ده‌توانن تێیدا كامێرای چاودێری دابنێن.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رووداوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی كوردستان دروستبوو، له‌وانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌دانی قوتابیان له‌لایه‌ن هه‌ندێ مامۆستاوه‌، به‌شێكی زۆر له‌ قوتابخانه‌كانی كوردستان كامێرای چاودێریان بۆ ڕێگریكردن له‌و ڕووداوانه‌ دانا.