ئەسعەد ئیسماعیل
پەیامنێر
بزانه مۆرینهۆ له كوێوه سه‌یری یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ده‌كات؟
ناتوانێت بچێته یاریگه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ڕاهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی بلوز به‌هۆی سڕكردنییه‌وه، ناتوانێت بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان چێڵسی و ستۆك سیتی ئاماده‌ی یارییه‌كه بێت، به‌ڵام شوێنێكی بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6.11.2015)، ڕۆژنامه‌ی Daily mail له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا باسی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان ستۆك سیتی و چێڵسی كردووه كه له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی دوازده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ به‌ڕێوه ده‌چێت.
له‌م یارییه‌دا مۆرینهۆ له لایه‌ن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلته‌را به هۆكاری گاڵته‌كردن به ناویژیوانان بۆ یارییه‌ك سڕ كراوه، به‌مه‌یش ناتوانێت بۆ ئه‌م یارییه وه‌ك پێشووتر ده‌ركه‌وێت.
بلوز ئه‌م یارییه له نێو یاریگه‌ی بریتانیا ستادیۆمی تایبه‌ت به یانه‌ی ستۆك سیتی ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام مۆرینهۆ بۆی نییه بێته نێو یاریگه، بۆیه سپێشه‌ڵ وه‌ن به ناچاری له هۆتێلێكی تایبه‌ت به شاند و یاریزانانی یانه‌كه‌ی كه كه‌وتۆته نزیك هۆتێله‌كه به مۆبایل پێوه‌ندی به یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
سبه‌ی له كات 8:30ـی شه‌و هه‌ردوو یانه‌ی ستۆك سیتی و چێڵسی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، به‌پێی ڕاگه‌یاندنه وه‌رزشییه‌كانی شاری له‌نده‌نیش، ئه‌گه‌ر یانه‌ی چێڵسی له‌م یارییه‌د بدۆڕێنێت، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت مۆرینهۆ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ له‌نده‌ن زوو جانتا و كه‌لوبه‌له‌كانی كۆبكاته‌وه و ماڵئاوایی له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج بكات.