عێراق دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی چیكی ده‌كڕێ

10ی دیكه‌ش به‌ڕێوه‌یه‌

عێراق دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی چیكی ده‌كڕێ
عێراق دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی چیكی ده‌كڕێ

K24- ژووری هه‌واڵ
حكوومەتی عێراق ، دوو فرۆكەی جەنگی نمایش كرد، كە به‌پێی ڕێككه‌وتنێك له‌ وڵاتی چیكی وه‌رگرتووه‌.


دوو فڕۆكەی جه‌نگیی چیكی له‌ جۆری L-159 كە عێراق به‌پێی ڕێككه‌وتن و گرێبه‌ستێكی سه‌ربازیی له‌ چیكی كڕیوه‌، بڕیارە لە شەڕی دژی چەكدارانی ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بەكاریان بھێنێت.
فڕۆكەكان لە بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەددین، بە ئامادەبونی خالد ئەلعوبێدی، وەزیری بەرگری عێراق و جێگری وەزیری بەرگری چیك ، نمایش كران.
وەزارەتی بەرگری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەم فڕۆكانە لە كاتێكی نزیكدا بەشدارییان پێ دەكرێت لە شەڕی دژی داعش و بە كاریگەری گەورەش ناویان دەبەن.


حكوومەتی عێراق رێككەوتنێكی لەگەڵ وڵاتی چیك واژوو كردبوو بۆ كرینی دووانزدە فرۆكەی لەو جۆرە، كە ئێستا دووانیان گەیشتوون و بڕیاریشە لە كاتێكی نزیكدا فرۆكەكانی دیكەش بگەنە عێراق.