كریستیانۆ ناوی باشترین پێنج یاریزانی لاو دیاری ده‌كات

ناوی یاریزانێكی بارسیلۆناشی تێدایه‌

كریستیانۆ ناوی باشترین پێنج یاریزانی لاو دیاری ده‌كات
كریستیانۆ ناوی باشترین پێنج یاریزانی لاو دیاری ده‌كات

K24 ـ ژووری هه‌واڵ

ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی ئیسپانیا، ئاماژه‌ به‌ ناوی باشترین 5 یاریزانی لاوی جیهان ده‌كات، كه‌ تێیدا یاریزانێكی به‌رشلۆنه‌شی له‌ خۆگرتووه‌.

 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (6.11.2015)، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، خاوه‌نی 3 تۆپی زێڕینی تایبه‌ت به‌ باشترین یاریزانی جیهانه‌، ئه‌و له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی Daily mailـی به‌ریتانیادا هاتووه‌، كریس باشترین 5 یاریزانی لاوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ دیاری ده‌كات.

یاریزانه‌كانیش پێكهاتوون له‌ مارتن ئۆدیگاری یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید، مێمفیش دیپیای یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، پۆڵ پۆگبا، یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتووس، نێیمار له‌ یانه‌ی بارسیلۆنا و ئیدین هازارد، یاریزانی به‌لژیكی یانه‌ی چێڵسی. ئه‌م یاریزانانه‌ له‌و لیسته‌دان كه‌ كریستیانۆ پێیان سه‌رسامه‌.