کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ده‌میرتاش: توركیا پێویستی به ده‌ستوورێكی نوێیه
هه‌ده‌په سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌وێ
K24- ئامه‌د
ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه وڵاتی توركیا پێویستی بە دەستوورێكی نوێ ھەیە.
سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند كە ھەڵوێستی ھەدەپە سەبارەت بە سیستەمی سەرۆكایەتی نەگۆڕاوە و ئەوان لەگەڵ سیستەمی پەرلەمانین، به‌ڵام ئه‌وه‌شی به چاره‌سه‌ر زانی كه ده‌ستووری وڵاته‌كه‌ی بگۆڕدرێ. داوای لە پەرلەمانی توركیاش كرد، كە جارێكی دیكە پڕۆسەی چارەسەری بخاتە رۆژەڤەوە و چەك ھیچ رۆڵێكی نەبێت.
ده‌میرتاش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری ئامه‌د، باكووری كوردستان، گوتیشی: "شەڕ و ئالۆزی كاریگەری لەسەر ھەموو پارتەكان لەناوچەكانی شەڕ و ھەندێك ناوچەی دیكەی توركیا، دەنگیان لەدەست داوە".
له هه‌ڵبژاردنی دوباره‌ی په‌رله‌مانی توركیا كه 1.11.2015 به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان توانی 49.5%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ و به‌مه‌ش ده‌توانێ حكوومه‌ت به‌ته‌نیا ڕابه‌گه‌یه‌نێ. ئه‌و پارته ده‌یه‌وێ سیسته‌می وڵات بكات به سه‌رۆكایه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، به‌پێی ده‌ستوور زیاد بكات.