سیاسی
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حه‌له‌ب.. لیره‌ی سووری قه‌ده‌غه ده‌كرێ
لیره‌ی توركی له‌جێی به‌كاردێ
K24- ژووری هه‌واڵ
ئۆپۆزسیۆنی سووریا دراوی لیرەی لە بازاڕ و بانكه‌كانی شاری حەلەب قەدەغە کرد.
بنکەی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری حەلەب كه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێ، لە بڕیارێکیدا ڕایگەیاندوە كه لە هەموو ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئه‌واندایه، لیرەی تورکی لە شوێنی لیرەی سووری بەکاربهێنرێت.
بە گوێرەی بڕیارەکە، لە دەستپێکی مانگی داهاتوو، ئەو بڕیارە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و هەر کەسێکیش پابەند نەبێ بەو بڕیارەوە، سزا دەدرێت.
ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته‌دا گرتووه و ده‌یه‌وێ له‌ڕێی ئابوورییه‌وه، به‌ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدایه، له ڕژێمی به‌شارئه‌سه‌د، دووری بخاته‌وه.