کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
هه‌ڵمه‌تی كوتان دژی ئیفلیجی منداڵ ده‌ست پێ ده‌كا
نزیكی 900 هه‌زار منداڵ ده‌گرێته‌وه
K24- ژووری هه‌واڵ
هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵ بۆ پاراستن له نه‌خۆشی ئیفلیجی، ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش داوا له دایكان و باوكان ده‌كات ئه‌و هه‌ڵمه‌ته پشتگوێ نه‌خه‌ن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوا له دایكان و باوكان ده‌كات، منداله‌كانیان بكوتن و به‌شدار بن له‌و هه‌ڵمه‌ته كه دژنی نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵان ڕاگه‌یه‌ندراوه و ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ده‌خایه‌نی.
له بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه وێنه‌یه‌كی بۆ (K24) نێردراوه، ڕایده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له ڕۆژی 8.11.2015 تا 12.11.2015 به‌رده‌وام ده‌بێت. تێشیدا هاتووه كه منداڵانی خوار 5 ساڵ کووترابن پێشووتر یان نا بەدوو دڵۆپ پێکوتە لەڕێگەی دەمەوە دەکوترێن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه، هه‌ڵمه‌تی ئه‌م جاره 866159 منداڵ ده‌گرێـته‌وه كه له له‌ریگه‌ى 2166 تیمى گه‌رۆك و جێگیر به‌ریوه‌ده‌چێت.