کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
فه‌ره‌نسا ئاماده‌كارى بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا
سنووره‌كان توندوتۆڵ ده‌كه‌ن
K24- ژووری هه‌واڵ
وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى داهاتووى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه تایبه‌ته به ژینگه و له پاریس به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فه‌ره‌نسا چاودێریكردنى سنووره‌كانى توندوتۆڵ‌تر ده‌كاته‌وه و وه‌زیرى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ش ئاماده باشى هێزه ئه‌منییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند.
لۆران فابیۆس، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا، رایگه‌یاند كه سنووره‌كانى وڵاته‌كه‌ى، له‌كاتى ئه‌نجامدانى كۆنگره‌ى داهاتووى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به ژینگه به رووى به‌شێك له وڵاتانى ئه‌وروپا و گهشتیارانیدا كراوه‌یه، به‌ڵام ئاماژه‌ى به توندوتۆڵكردنهوهى چاودێریكردنى سنووره‌كانى ده‌كات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه بێرنارد كازینۆڤ، وه‌زیرى ناوخۆى فه‌ڕه‌نسا، له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا، به‌رنامه‌ى توندوتۆڵكردنهوهى سنووره‌كانى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند.
وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌و ناوخۆى فه‌ره‌نسا، گرتنه‌به‌رى ئه‌و رێكاره نوێیه‌یان بۆ بۆ پاراستنى ئه‌منییه‌تى وڵات گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
كازینۆڤ راشیگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له ئاماده‌باشیدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ر حاڵه‌تێكى توندوتیژى و خۆپیشاندان، كه ره‌نگه له دژى كۆبوونه‌وه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
بڕیاریشه كۆنگره‌كه، به به‌شدارى زیاتر له 80 وڵات، له پاریسى پایته‌ختى فه‌ره‌نسا له نێوان 30ى تشرینى دووه‌م، تاكو 11ى كانوونى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت.