کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
په‌رله‌مانتارێك بۆ عه‌بادى: ئه‌گه‌ر راستيش بيت ههڵهتكردووه
هه‌نگاوه‌كانى عه‌بادى ناده‌ستوورين
K24 - هه‌ولێر
موسه‌ننا ئه‌مين، سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كگرتوو له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، به‌شێك له هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق نادهستووريين.
موسه‌ننا ئه‌مين جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له چاكسازييه‌كان، به‌تايبه‌تيش لابردنى پۆستى جێگرانى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار و سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيران، مه‌ترسى هه‌نگاونان به‌ره‌و تاكڕه‌وى لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رۆكى فراكسيۆنى يه‌كگرتوو گوتى: "به‌شێك له‌و چاكسازييانه‌ى عه‌بادى ناڕه‌زايى لايه‌نه‌كانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌ندێكيشيان ناده‌ستوورين، له ئه‌نجامدانى چاكسازييهكانيش پرس به پێكهاته‌كانى كورد و سوننه نه‌كراوه".
هاوكات جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له چاكسازييه‌كان، ئه‌وانه نين كه شه‌قامى عێراقى داواى ده‌كات، به‌تايبه‌تيش له كابينه‌كانى پێشوو به سه‌دان مليۆن دۆلار له‌لايه‌ن وهزيرهكانهوه بردراوه، پێويست بوو لێكۆڵينه‌وه له‌و شتانه بكرێت.
موسه‌ننا ئه‌مين ئاشكراشيكرد ماليكى تا ئێستا حيسابى كۆتايى 10 ساڵى رابردووى نه‌داوه‌ته‌وه په‌رله‌مان، ئه‌مه گه‌وره‌ترين كه‌موكوڕى عێراقه، كه پێوست بوو عه‌بادى هه‌ڵوێستى له‌باره‌وه هه‌بێت، هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند خه‌ڵك چاوه‌ڕێى ده‌كرد.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، پێكهاته‌كانى كورد و سووننه، مه‌ترسى خۆيان له بڕياره تاكڕهوييهكانى عه‌بادى راگه‌ياندووه، به‌تايبه‌تيش به‌شداريكردنى عێراق له هاوپه‌يمانى چوارى نوێ به سه‌رۆكايه‌تى رووسيا، له‌كاتێكدا مه‌به‌ست له هاتنى رووسيا بۆ ناوچه‌كه رزگاركردنى پارێزگا سووننه‌كانه، به‌ڵام پرسى به سووننهكانيش نه‌كردووه، هاتنى به رووسياش ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران راشيگه‌ياند، له به‌شێك له چاكسازييهكاندا، ده‌بوايه حه‌يده‌ر عه‌بادى پرس به كوتله سياسييه‌كانى ناو په‌رله‌مان بكات، به‌ڵام نهيكرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له باره‌ى به‌كارهێنانى مه‌رجه‌عييه‌تى باڵاى شيعه رايگه‌ياند، زۆر جار مه‌رجه‌عييه‌ت بۆ مه‌رامى سياسى خۆيان به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام له ئێستادا مهرجهعييهتيش ره‌خنه‌ى له ئه‌داى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى هه‌يه، به‌تايبه‌تيش له به‌رانبه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ى باران بارين، كه دانيشتووانى به‌غدا و به‌شێك له شاره‌كانى ديكه‌ى عێراقى خسته ژێر ئاو.
بهبڕواى موسه‌ننا ئه‌مين، مه‌رجه‌عييه‌ت نايه‌وێت پێكهاته جياجياكانى عێراق پشتگوێ بخرێن، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته له ئه‌داى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌باديدا ره‌نگى نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌شێك له چاكسازييه‌كانى عێراقيشى به ناپێويست وه‌سفكرد و گوتى: "به‌شێك له چاكسازييه‌كان كراون پێويست نين، هه‌ندێكيشيان راستن به‌ڵام به ميكانيزمى ههڵهكراون".
هه‌روه‌ها گوتيشى: "له كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى پێم گوتووه، ئه‌گه‌ر راستيشت كردبێت هه‌ڵه‌ت كردووه".
له باره‌ى پێدانى ده‌سه‌ڵات به عه‌بادى له‌لايه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه گوتى: "ئێمه به دڵخۆشى و يه‌كده‌نگى پاكێجى چاكسازييه‌كانى عهباديمان په‌سند كرد‌و و ده‌نگمان بۆيدا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى چاكسازييه‌كان به شێوازێكى راست و دروست به‌كار نه‌هێنران، ئه‌وه‌ش به‌ر له هه‌موو كه‌س مه‌ترسى بۆ سه‌ر خۆى ده‌بێت و دۆسته‌كانى له‌ده‌ست ده‌دات".
گوتيشى: "ويستى په‌رله‌مانى عێراق له په‌سندكردنى چاكسازييه‌كان ئه‌وه‌بوو، قۆناغى ماليكى دووباره نه‌بێته‌وه و كه‌س خۆى به‌سه‌ر وڵات‌دا نه‌سه‌پێنێت، به‌ڵام عه‌بادى هه‌مان هه‌ڵه‌ى ئه‌و ده‌كاته‌وه‌و ته‌نيا گوێ بۆ راوێژكاره‌كانى ده‌وروبه‌رى خۆى ده‌گرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى عه‌بادى له ميكانيزمى جێبه‌جێكردنى چاكسازييه‌كان، وايكردووه كۆده‌نگييه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق درووست ببێت، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى چاكسازى لێوهربگيرێتهوه.
گوتيشى: "ئه‌گه‌ر بێت و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه به‌رده‌وام ده‌بێت، نه‌ك كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى چاكسازييه‌كان، ره‌نگه متمانه‌شى لێوهربگيرێتهوه، چونكه مه‌رجه‌عييه‌تى باڵاى شيعه‌ش نايه‌وێت عێراق به‌ره‌و تاكڕه‌وى هه‌نگاو بنێت".
سه‌باره‌ت به داواكردنى لايه‌نه كوردييه‌كان له كه‌سايه‌تييه عێراقييه‌كان، بۆ نێوانگيريكردن و ئاساييكردنه‌وه‌ى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان، موسه‌نا ئه‌مين گوتى: "هيچ كه‌سێك داوايه‌كى له‌و جۆره له كه‌سايه‌تى و لايه‌نه عێراقييه‌كان نه‌كردووه".
گوتيشى: "هه‌ڵوێسته‌كانى عه‌لاوى و عه‌مار حه‌كيم جێگاى رێزه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به بارودۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان كرد و رايگه‌ياند، پێويسته رێز له ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد بگرين و بێ منه‌تانه مامهڵهكهيان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ين.
موسه‌ننا ئه‌مين راشيگه‌ياند، پێويسته كۆبوونه‌وه‌كانى پێنج لايه‌نه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و ئيراده‌يه‌كى جديش هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى كوردستان و قه‌يران به قه‌يران چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى پرۆژه‌كه‌ى سه‌ڵاحه‌ددين محه‌مه‌د به‌هائه‌ددين، ئه‌ميندارى پێشووى حزبه‌كه‌ى گوتى: "ئاگادارى ورده‌كارى و ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه نيم، به‌ڵام دڵنيام له خه‌مخۆرى خودى مامۆستايه بۆ ره‌وشى ئێستاى كوردستان و نايه‌وێت ئه‌و برايهتييهى له كوردستان هه‌يه له‌ناو بچێت".
ئه‌و گوتيشى: "هيچ ويستێك و مه‌رامێكى سياسى له پشت پرۆژه‌كه مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددين نييه، چونكه مامۆستا هيچ چالاكييه‌كى سياسى نييه، ته‌نها په‌رۆشى ئارامى و سه‌قامگيرى هه‌رێمى كوردستانه".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پێويسته شه‌رعييه‌تى ديموكراسى له هه‌رێمى كوردستان نه‌كه‌وێته ژێر پرسيارو ده‌بێت ياسا سه‌روه‌ر بێت.