کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
سوید پێداچوونەوە بۆ پێدانی قەرزی خانووبەرە دەکات
سويدييهكان پێويستييان به يهك سهدهيه تا قهرزهكانى خانووبهره بدهنهوه
K24 - ژوورى ههواڵ
بانکی ناوەندی سوید چاوخشاندنەوەی بە ھەندێک لە سیاسەتە داراییەکانی خۆیدا کردوە، چونکە دەرکەوتووە بانکەکە پارەیەکی زۆرتر لەوەی کە پێویست بووە بە قەرزی خانوو بەرەی داوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە داکشان بەسەر بانکی ناوەندی سویدا بە رێژەی سفر و پۆینت ٣٥ تۆمارکراوە.
تاوەکو ساڵی ٢٠١٠ سویدییەکان دەیانتوانی ١٠٠%ی پارەی کڕینی خانوو لە بانکی ناوەندی ئەو وڵاتە وەربگرن، بەڵام دەرکەوت پارەیەکی زیاد لە پێویست لەو بارەیەوە خراوەتە روو بۆیە پێدانی ئەو قەرزە بۆ رێژەی ٨٠%کەمکراوەتەوە.
بەو حاڵەی ئێستاشەوە زۆربەی سویدییەکان پێویستیان بە یەک سەدەیە بۆ دانەوەی قەرزی خانوەکانیان ئەگەر بەم رێژەی ئێستا پێوانە بکرێت.
نرخی خانوو لە وڵاتی سوید ھەر لە بەرزیدا ماوەتەوە بەجۆرێک نرخی یەک مەتری چوارگۆشە لە باڵەخانەیەک لە ستۆکھۆڵم ٦ھەزار و ٣٥٠ دۆلارە ئەو نرخەش نزیکە لە نرخی خانوو بەرە لە لەندەن کە ھەر مەترێکی چوارگۆشە بە ٦ ھەزار و ٧٥٠