کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
ماليكى: پێويسته كه‌ركووك بگه‌ڕێته‌وه ژێرده‌ستى به‌غدا
هه‌ندێك له وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان عێراق دابه‌ش بكه‌ن
K24 - ژوورى هه‌واڵ
نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته كه‌ركوك بخرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد، هێشتا جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراقه و ره‌تیكرده‌وه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته ببێت.
نوری مالكی له گفتوگۆیهكییدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا لیه‌م، سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركوك گوتی: پێویسته كه‌ركوك بگه‌ڕێندرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندیی.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و عێراقیش گوتیی: ئه‌مریكا به هه‌ستییارییه‌وه ده‌ڕوانێته گه‌شه‌كردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی مۆسكۆ و به‌غدا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، واشنتن جدیی نییه له پرۆسه‌ی له‌ناوبردنی داعش و ئاشكرایكرد، كه ئه‌و داوای له حكومه‌تی به‌غدا كردووه، بۆ لێدانی داعش هانا بۆ مۆسكۆ به‌رێت. ئه‌مریكاشی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه ئاگاداری جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش بووه به‌ر له‌وه‌ی شاری موسڵ له حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا داگیربكه‌ن.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی عێراق، نوری مالكی گوتی، هه‌ندێك له وڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان عێراق دابه‌ش بكه‌ن و ئه‌و پرۆژه‌یه له‌به‌رده‌ستیاندایه و كه‌وتنی موسڵیش به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌و پلانه‌وه هه‌بووه.
مالكی، له میانی گفتوگۆكه‌یدا ره‌تیكرده‌وه، ده‌ستبه‌رداری پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار بووبێت و گوتی: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته ده‌ستووری نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانییدا سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربڕی كه سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌یده‌ر عه‌بادی له هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ریكردبوو.