کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
حه‌شدى شه‌عبى راسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانى عه‌باديدايه
به‌رگرى له عه‌بادى و كابينه‌كه‌ى ده‌كه‌ين
K24 - ژوورى هه‌واڵ
جێگری سه‌رۆكی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، رایگه‌یاند، هه‌موو جوڵه‌یه‌كی هێزه‌كه به فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت
موهه‌ندیس گوتیشی: حه‌شدی شه‌عبی پشتیوانی له مانه‌وه‌ی سیستمی ئێستای حوكمڕانی له عێراقدا ده‌كات و رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكیش ده‌بێته‌وه، كه ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی.
هه‌روه‌ها گوتی: چه‌كدارانی حه‌شد، پارێزگاری له عه‌بادی ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن هیچ جۆره ململانێیه‌كی سیاسیی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی حوكمڕانی بگرێت.
حه‌شدی شه‌عبی میلیشیایه‌كی چه‌كداری شیعیه ئاینزایه و دوای داگیركردنی موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه، به فه‌توای عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی به‌شێك له شیعه‌كانی عێراق دامه‌زراوه.