کوردستان24 دیجیتاڵ میدیا
هەواڵساز
عهرهبهكانى كهركووك داواى پێكهێنانى هێزێكى تايبهت دهكهن
بهرپرسانى كورد له بهرانبهر داواكه به گومانن
K24 - ژوورى ههواڵ
عەرەبەکانى کەرکوک، ماوەى 12 ساڵە لە گلەیى بەردەوامدان لەمەڕى پرسى ئەمنى شارەکە و بەردەوام داوا دەکەن پشکیان هەبێت لە پۆستە ئەمنییەکاندا.
بەوتەى بەرپرسە عەرەبەکان، ماوەى شەش مانگە شەپۆڵێکى تیرۆکردنى کەسایەتییەکانیان سەری هەڵداوە ، بۆیە داوا دەکەن پارێزگارى کەرکوک هاوکات سەرۆکى لێژنەى باڵاى ئەمنى شارەکەیە بانگێشتى ئەنجومەنى پارێزگاى بکەن بۆ لێکۆڵینەوەى لە کەیسى تیرۆرکردنى کەسایەتییە عەرەبییەکان.
بەپێ ئامارێک کە لە بەڕێوبەرایەتى گشتى پۆلیسى کەرکوکەوە دەست کوردستان 24 کەوتووە لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوودا 52 کەسایەتى عەرەبى تیرۆرکراوە کە دووانیان سەرۆکى دادگاى تاوانەکانى کەرکوک بوون.
بەرپرسانى کوردى کەرکوک، بەگومانەوە دەڕواننە تیرۆرکردنى کەسایەتییە عەرەبییەکان و پێیان وایە لە کەرکوک بەتەنها عەرەب تیرۆرنەکراوە بەڵکو هاوشانى عەرەب، کەسایەتى تورکمان و کوردیش تیرۆرکراون.
بەڵام چاودێرانى سیاسى بۆچونیان جیاوازە لە سەر تیرۆرکردنى کەسایەتییەکانى شارەکە و دەڵێن: تیرۆر ناوبەناو پێکهاتەیەکى دیارى کراو دەکات ئامانج کە مەبەستیانە نەتەوەکانى شارەکە بەگژى یەکدا بکەن.
لهم بارهيهوه عەلى مالەڵڵا، چاودێرى سیاسی گوتى: "پێشوتر چەند جارێک عەرەبەسوننەکانى کەرکوک داوایان کردبوو کە هێزێکى تایبەتیان بۆ دروست بکرێت بۆ پاراستنى ئەمنییەتى ناوچەکانیان لەتیرۆر، بەڵام تا ئێستا نەئیدارەى شارەکەو نە حکومەتى ناوەند ڕەزامەندیان نیشان نەداوە لەسەر پێکهێنانى هێزى عەرەبى بۆ ئەو پێکهاتەیە لە شارەکە".