ساڵی داهاتوو کەنەدا 25 هەزار پەنابەری سووری وەردەگرێ

لە گەڵ لایەنە پەیوەنديدارەکان هەماهەنگی دەکەین

ساڵی داهاتوو کەنەدا 25 هەزار پەنابەری سووری وەردەگرێ
ساڵی داهاتوو کەنەدا 25 هەزار پەنابەری سووری وەردەگرێ

K24  - ژوورى هه‌واڵ

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند سەرەتای ساڵی داهاتوو 25 هەزار پەنابەری سووری وەردەگرین.

 جاستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی کەنەدا ئاشکرای کرد کە لەگەڵ لایەنە پەیوەنديدارەکان هەماهەنگی دەکەن بۆ وەرگرتنی 25 هەزار پەنابەری سووری.
هەروەها گوتی : "پرۆسەی وەرگرتنەکە لە چوارچێوەی پابەند بوونمانە بە بەڵێنەکانی پێش هەڵبژاردن و گرنگە بتوانین کارێک بکەین پەنابەران سەرکەوتووبن لە بنیاتنانی خێزانێکی بەختەوەر لە کەنەدا".